کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری ماكۆ

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ 5

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ 5

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ کە بەهاری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه‌ دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “فوئاد وکالەتی” بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری خۆی گوازرایەوە. جێگه‌ی ئاماژیه‌، فوئاد وەکالەتی ١٩ی گوڵانی ئەمساڵ، وێڕای ٣ کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ بە ناوەکانی “سولەیمان ڕاستق قزڵباش”، “جەعفەر مشکینی مسرکانلوو” و “یوسف سەبزی بەلخکانوو” دەستبەسەر کرابوون کە فواد، سولەیمان و یوسف دوای یەک مانگ هەر کامەیان بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوون. به‌ڵام “جەعفەر مشکینی مسرکانلوو”  هێشتاش لە زیندانی ناوەندیی ماکۆ ڕاگیراوە.