ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی پاوە و پیرانشار بریندار بوون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “نەبی ئەحمەد پەناه” لە سنوورەکانی ئەوشارە بە هۆی سەرمابردووییەوە گەیەندراوەتە ناوەندە دەرمانییەکان و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. ههروهها له هەمان ڕۆژ لە بەرزاییەکانی سنووری “شۆشمێ”ی شاری پاوە هێزەکانی ڕژیم، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٦ ساڵیان بە ناوی “پەیمان عەبدی” داوەتە بەر لێدان و بە سەختی برینداریان کردووە. جێگهی ئاماژهیه، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “محەممەد فەقی زادە” لەلایەن هێزەكانی ڕژیمهوه دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە سەختی بریندار کراوە. شایانی باسه، ناوبراو ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پیرانشار لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.