له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دانیشتنی دادگای پێڕاگه‌یشتن به تاوانه‌كانی چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی كرماشان به ناوه‌كانی “سوحبه‌ت ئومیدی، مێهدی ئه‌بدالی، مه‌حیه‌دین ئه‌سغه‌ری و خه‌لیل ئه‌سه‌دی” له دادگای ڕژیم له‌مشاره به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م چوار كه‌سه به‌دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كه له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. شایانی باسه، خه‌لیل ئه‌سه‌دی له ڕێكه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندان له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، باسی له ڕاگوێزرانی بۆ زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان كردبوو. هه‌روه‌ها مه‌حیه‌دین ئه‌سغه‌ری و سوحبه‌ت ئۆمیدی به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرابوون.