کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ یۆتۆبۆری سۆئێد

برگزاری مراسم روز کومه له در یوتبوری

برگزاری مراسم روز کومه له در یوتبوری

ڕۆژی شهممه١٩ی ڕێبهندان، بهبۆنهی هاتنی ٢٦ی ڕێبهندان ڕۆژی كۆمهڵه، ڕێوڕهسمێكی گهرم و گۆڕ بهبهشداری لایهنگرانی كۆمهڵهو حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و دۆستانی بزووتنهوهی شۆڕشگێرانهی كوردستان، لهشاری یوتۆبۆری سۆئێد بهڕێوهچوو.

بهپێی ههواڵی گهیشتوو، لهم ڕێوڕهسمهدا، سهرهتا بهڕێوهبهری بهرنامههاورێحسێن حهمیدیوێڕای بهخێرهاتنی بهشداربووان، قسهوباسێكی سهبارهت بهڕۆژی كۆمهڵهو ههروهها هاورێ گیانبهختكردووكاك حهمهحسێنی كهریمیلهدامهزرێنهرانی كۆمهڵهكرد. دواتر ڕێز لهژیان و خهباتی هاورێئیسماعیل تریكئهندام و كادری لهمێژینهی كۆمهڵهو حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ههروهها چوار هاورێ قهدیمی ناو ریزهكانی كۆمهڵههاورێیانفهڕشاد مستهوفی، كهریم مهولوودی، ئیرهج دادفهر ناسرا به‌ “دیاكۆو محهموود سێرچیكهلهم دواییانهدا گیانیان بهخت كردووه، گیرا. لهدرێژهدا، هاورێمۆنا ئهمیریوگهزیزهمهولوودیبهزمانهكانی فارسی و سۆئێدی بهخێرهاتنی میوانهكانیان كرد و ڕێزی بهرنامهكانیان پێشكهش بهبهشداربووان كرد. دواتر ڕێوڕهسمهكهبهسروودی ئهنترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار دهستی پێكرد. پاشان یهك دهقیقهبێدهنگی بۆ ڕێزگرتن لهیادی سهرجهم گیانبهختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ڕاگیرا. لهدرێژهی بهرنامهكهدا، هاورێجهماڵ بۆرزۆرگپوورئهندامی كومیتهی ناوهندی كۆمهڵهسهبارهت بهههڵوێستی كۆمهڵهسهبارهت به‌‌ بارودۆخی ههستیار و قهیراناوی ئێران و كوردستان وتارێكی پێشكهش كرد. بهدوای هاورێ جهماڵسولهیمان قاسمیانیشاعیر و نووسهری كۆمۆنیست لهپێشمهرگهدێرینهكانی كۆمهڵهو ههروههاناسر بایهزیدیچهند پارچهشێعریان بهزمانهكانی كوردی و فارسی پێشكهش كرد. بهشی كۆتایی ڕێوڕهسمهكهتا درهنگانێكی شهو لهناو شایی و خۆشی بهشداربوواندا درێژهكێشا.