
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تەقینەوەیەکی بەهێز ناوەندی شاری عەفرینی هەژاند و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووه‌ته‌وه.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه، سهرلەبەیانی ڕۆژی دوشەممە ٢١ی ڕێبه‌ندان، تەقینەوەیەکی بەهێز ناوەندی شاری عەفرینی هەژاند و بەهۆیەوە لایەنی کەم سێ کەس گیانیان لەدەستدا. بەپێی سەرچاوە مهحهلییهكان، تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە و شەقامی سەرەکیی ناوەندی عەفرینی بەرەو شارۆچکەی راجۆ کردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون. شایانی باسه، دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێ له برینداربووه‌كان ناجێگیره و ئەگەری هه‌یه كه ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه بچێته‌سه‌ره‌وه.
