ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه ژمارەیەک گازفرۆشی سنوری چەمچەماڵ دژى کەمبونەوەى گاز لەسەر رێگای چەمچەماڵ- سلێمانی كۆبوونەوە و رێگەیان لە رۆیشتنى تەنکەرەکانى گواستنەوەى گاز گرت.
بە وتەی بەشداربوویەکی خۆپیشاندانەکە، گاز بەشێوەیەکى بەرچاو کەمبووەتەوە و ناتوانن گازی پێویست بۆ کڕیارەکانیان دابین بکەن، بۆیە لە ئێستادا ڕێگای گواستنەوەیان لە تەنکەرەکانى گاز داخستووە. ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەکە، کێشەی کەمی و گرانی گازی ماڵان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێم دروستبووە و تا ئێستا چارەسەرنەکراوە. هاوڵاتییانیش باس لەوە دەکەن، لە هەولێر بتڵێك گاز لە سەر شەقامەكان بە ١٥ هەزار دینارە و لە هەندێك شوێن بە نرخی گرانتریش دەفرۆشرێت.