ڕۆژی دووشهممه ٧ی ڕێبهندان، بەشێک لە هاوڵاتیانی سەیدسادق دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی لە بهرامبهر بیناى قائیم مهقامییەت كۆبوونەوە.
به پێی ڕاپۆرتهكان، بەهۆى كهوتنهوهی گرژی لە نێوان هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان، دوو هاووڵاتیی برینداربوون و چەند گەنجێک بەهۆی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکە دەستگیرکراون. هاووڵاتییانی ناڕازیی لهم كۆبوونهوهیهدا خوازیاری زیادکردنى کاتەکانى کارەباى نیشتمانى و پێدانى سوتەمەنى و جێبەجێکردنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بوون. شایانی باسه، بە مەبەستى گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسان، سێ کەس وەک نوێنەرى هاووڵاتییانی ناڕازیی چونەتە ناو قائیم مهقامییەت و قائیمقامییەتیش بەڵێنیداوە داواکارییەکانیان بگەیەنێتە پارێزگارى سلێمانى و بەدواداچوونیان بۆبکرێت.