ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، چوار کۆڵبەر لە سنووری شاره‌کانی بانە و هەورامان و چاڵدۆران، تووشی ڕووداو بوون و بەتوندی بریندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته کۆڵبەرێک بە ناوی “سەعدوڵڵا مەحموودی”، خەڵکی گوندی سەرسۆڵ لە بەشی نەشمیری شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، لە سنووری “زلەی” بریندار بوو. شایانی باسه، دۆخی گشتیی ئەم کۆڵبەرە نالەبار ڕاگەیەندراوە. هاوكات كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “عه‌زیز عه‌زیزی” خه‌ڵكی ئاوایی بنه‌ژاژ، له سنووری شاری بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرا. لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٣ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلاح دەرزیانی”، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی لە ملەی “تەتە”ی هەورامان، بەتوندی بریندار بووە. له لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری چاڵدۆران له ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، به‌ره‌و ڕووی ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر ته‌قه‌یان كردووه و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی “شه‌هرام حه‌یده‌ری” خه‌ڵكی ئاوایی “عیسی گولیك” به تووندی برینداربوو.