کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ زه‌وی و زاره‌كانی ئۆستانی كرماشان

وقوع آتش سوزی در مزارع شهرهای مختلف

وقوع آتش سوزی در مزارع شهرهای مختلف

\به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ شارستانه‌كانی “كه‌نگاوه‌ر، گیلانغه‌رب و شائاباد” به‌ ده‌یان هێكتار له‌ زه‌وی و زاری ئه‌م شارستانانه‌ له‌ناو ئاگردا سووتاون.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ ئاگر له‌ ئاوایی “ڕۆسته‌م ئاوای گه‌وره‌” له‌ شارستانی كه‌نگاوه‌ر ٧٢ هێكتار زه‌وی و زاری خه‌ڵك له‌ ناو ئاگردا سووتا. شایانی باسه‌، ئه‌م ئاگره‌ پاش چه‌ند كاتژمێر به‌ هاوكاری خه‌ڵك كوژێندراوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی “دیزگران” له‌ شائاباد لانیكه‌م ٨٥ هێكتار كه‌ ١٥ هێكتاری دارستان بووه‌ له‌ناو ئاگردا سووتاوه‌. هه‌روه‌ها ٧٠ هێكتار گه‌نمی ئه‌م شارستانه‌ش له‌ناو چووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ به‌رزاییه‌كانی ئاوایی “چێشمه‌ سفید” له‌ گیلانغه‌رب، ١٠ هێكتار له‌ دارستانه‌كانی ئه‌م شارستانه‌ له‌ناو ئاگردا سووتاون. شایانی باسه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ ٩٠ هێكتار له‌ دارستانه‌كان و هه‌روه‌ها ١٠٠ هێكتار له‌ مه‌زراكانی خه‌ڵكی شارستانی گیلانغه‌رب له‌ ناو ئاگردا سووتاون.