کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

مووشكبارانی بنه‌كه‌كانی سپای قۆدس له‌ به‌نده‌ری لازقییه‌ له‌لایه‌ن ئێسڕائیله‌وه‌

مووشكبارانی بنه‌كه‌كانی سپای قۆدس له‌ به‌نده‌ری لازقییه‌ له‌لایه‌ن

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سپای قۆدسی لە دەوروبەری ئوستانی “تەرتوس”ی سووریا مووشەکبارانکرد و بەهۆیەوە دوو كه‌سی مەدەنیی برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی سانای سووریا، بەرەبەیانی ڕۆژی شه‌ممه‌، ئیسرائیل چەند پێگەیەکی لە دوروبەری شارۆچکەی “حەمیدیە” لە باشووری ئوستانی “تەرتووس” مووشەکباران کردووە و بەهۆیه‌وه‌ دوو كه‌س برینداربوون، بەڵام تائێستا بەفەرمیی زانیاریی لەبارەی زیانی گیانی و مادی هێزه‌كانی سپاس قۆدس بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.