بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری سورێنی بانە
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی مانگی ڕێبەندان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری سورێنی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “وریا حەسەنی” بەسەختی بریندار کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەچەکدارەکانی ڕژیم بەبێ هێچ جۆرە ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە و بەو هۆیەوە ئەو کۆڵبەرە سێ گوولەی بەرکەوتووە و بەسەختی بریندار کراوە.
جێگای ئاماژە باری تەندرووستی ئەو کۆڵبەر ناجێگیرە و لە ئێستادا نەخۆشخانەیەکی شاری بانە و لە ژێر چاودێریی پزێشکی دایە.