خۆپێشاندانی سه‌دان كه‌سی ژنان له سوودان دژی توندووتیژی دژ به ژنان
سه‌دان ژن له خارتوومی پایته‌ختی سوودان، ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی به‌فرانبار، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و دژی توندووتیژی، هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی سێكسی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر ژنانی به‌شداربوو له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته، خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی سوودان له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له به‌رانبه‌ر كاخی سه‌رۆك كۆماری له خارتووم، لانیكه‌م ده‌ستدرێژی سێكسیان كردووه‌ته سه‌ر ١٣ ژن و كچی ئه‌و وڵاته. به وته‌ی “سه‌لیم خه‌لیفه ئیسحاق” به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی دژ به ژنان له وه‌زاره‌تی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵایه‌تی سوودان، له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ١٩ی مانگی دیسامبر ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر ٨ ژن كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٨ بۆ ٢٧ بووه. به وته‌ی ناوبراو ڕێژه‌ی ئه‌و قۆربانیانه زۆر له‌وه زیاتره به‌ڵام به هۆكاری جیاجیا ناتوانن له هیچ شوێنێك باسی بكه‌ن.