لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی بەلوچ لە ناوچەی دەشتیاری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، بوون بە ئامانجی هێزەکانی ڕژیم و گیانیان لە دەستدا.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “موراد شەهلابەر و فاروق لاشاری“، لە ڕێگەی گوندی گەز بۆ سەنگان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، ئۆتۆمبیلەکەیان بە بێ ئاگاداری دراوەتە بە دەسڕێژی گوللە و بە هۆیەوە دەستبەجێ گیانیان لە دەستداوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە.
