دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری سەمەند و پڕاید لە ڕێگای مەهاباد بۆ میاندوئاو دوو هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
بەپێی زانیاریەکان، کاتژمێر ١٢ و ١٣ خولەکی ڕۆژی ڕابردوو ئەو ڕووداوە بەهۆی تیژڕەوی شۆفێری ئۆتۆمبێلی سەمەندەکەوە ڕوویداوە لە ئاکامدا ٢ کەس لە سەرنشینانی پڕایدەکە گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش لە هەر دوو ئۆتۆمبیلەکەدا بەسەختی بریندار بوونە. بەپێی ئەو هەواڵە بریندارانی ئەو ڕووداوە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی شاری مەهاباد گوازراونەتەوە و بارودۆخی تەندرووستی یەکێک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.