سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی مانگی گوڵان، شوفێرێکی بارهەڵگر بە ناوی “ئەحمەد حەسەن پوور” تەمەن ٣٣ ساڵ لە جاددەی مەهاباد بۆ ورمێ لە کاتی بەتاڵکردنی بار لە کارخانەیەکی سەنگبڕی تووشی بەرق گرتوویی بوو و گیانی لەدەستدا، لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە کرێکارێکی خەڵکی شاری مەڵەکشاهی ئیلام بە هەمان هۆکارەوە بەهۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوێنی كار و کاتی کارکردندا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناسنامەی ئهو کرێکارە “موسەدق غوڵامپوور” تەمەن ٣١ ساڵ ڕاگەیێندراوە و کە لە کاتی کارکردن لە بینایەک تووشی ڕووداوی بەرق گرتوویی بووە و پاش ڕاگوێزرانی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە بەهۆی ناجێگیربوونی باری تەندرووستی گیانی لەدەستداوە.