لاوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “موحسین عەباسی” تەمەن ٣٩ ساڵ کە لەلایەن ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی شاری کەرەجهوه دەستبەسەر و بە سەختی ئەشکەنجە کرابوو، دوای گواستنەوەی بۆ زیندانی بوئین زەهرای ئەو شارە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، “موحسین عەباسی” سەرەتای خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانهوه بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و دوای یەک مانگ ئەشکەنجە کردن بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو ١٥ی بانەمەڕ گوازرابووەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی بوئین زههرای شاری کەرەج جێگای ئاماژەیە تەرمی موحسین ڕۆژی سێشەممە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و لە گوندی “دێ مووسا” سەر بە شارۆچکەی سەرفیروزئاوای کرماشان ئەسپەردەی خاک کراوە.