کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدانی سووختبەرێکی کەمئەندامی خەڵکی شارستانی زابۆل بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

گیان لەدەستدانی سووختبەرێکی کەمئەندامی خەڵکی شارستانی زابۆل بە تەقەی

رۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەر، سووختبەرێکی کەمئەندام لە شوێنی چوونەناوەوەی شاری بەندەرعەبباس لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دراوەتەبەر دەسترێژی گوللە و گیانی لەدەستداوە.

ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “عەلی بەراهووی زیرکاری” خەڵکی ناوچەی “مادە کاریز” سەر بە شارستانی زابوڵە. ناوبراو له دەروازەی شاری بەندەرعەبباس بە بێ ئاگاداری پێشوەختە تەقە لە ئۆتۆمۆبیلەکەی کراوە و پاش هەڵگەرانەوە ئۆتۆمۆبیلەکەی تووشی ئاگرکەوتنە بووە و گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە لە سەرەتای ساڵی ۱۴۰۴ی هەتاوییەوە تاکوو ئێستا، زیاتر لە ۲۳ هاووڵاتی سووختبەر بە هۆی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەست داوە.