کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدانی باوک و کچێک لە رووباری چۆمان

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی مانگی گوڵان، بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوبەرایەتی فریاکەوتنی ئیدارەی سۆران لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو گەشتیاری بە رەچەڵەک عەرەب کە باوک و کچێک لە سنووری شارۆچکەی چۆمان، دەکەونە نێو ئاوی رووباری ئەو ناوچەیە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەتا منداڵەکە کەوتووەتە نێو ئاوی ئەو ڕووبارەوه‌ و باوکی ویستوویەتی رزگاری بکات، بەڵام بەهۆی زۆریی و قووڵبوونی ئاوه‌كه‌ نەیتوانیوە منداڵەکەی ڕزگار بکات لە ئاکامدا هەردووکیان خنکاون. جێگای ئاماژەیە لە هەمان ڕۆژ و لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا ژنێکی گەشتیار کە بەمەبەستی ڕزگار کردنی گیانی منداڵەکەی دەچێتە نێو ئاوی ڕووباری دووکانەوە منداڵەکەی لە خنکان ڕزگار دەکات بەڵام خۆی لە ئاوی ئەو ڕووبارەدا دەخنکێت.

بابەتی پەیوەندیدار

پشتیوانی كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه‌ له‌ “تووماج ساڵحی”

-

دروشم نووسینی ئازادیخوازانی كوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

حیمایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان و ئێران له‌ “تووماج ساڵحی”

-

نیگه‌رانیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی “عوسمان ئیسماعیلی” له‌ زیندانی سه‌قز

-

كۆبوونه‌وه‌ی شارومه‌ندانی سیریك دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

-

گوشاری حه‌راسه‌تی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار بۆ سه‌ر خوێندكارانی كچ

-