له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی “مۆحسین عه‌باسی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ كه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی شاری كه‌ره‌جه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌كانی ڕژیم پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی “بووئین زه‌هرا” گیانی له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “موحسین عەباسی” سەرەتای خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوو و دوای یەک مانگ ئەشکەنجە کردن بە مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ١٥ی مانگی گوڵان، بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی “بووئین زه‌هرا”ی سه‌ر به شارستانی كه‌ره‌ج ڕاگوێزرا، به‌ڵام به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه له‌وێ گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ته‌رمی “مۆحسین عه‌باسی” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی ئه‌م مانگه له كاتێكدا ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه به ڕوونی دیار بووه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه و له گۆڕستانی شارۆچكه‌ی “فیرووزئاوا”ی كرماشان ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه.