ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لانیكه‌م ٢٦ كه‌س له‌وانه پێنج منداڵ به هۆی هاتنی لافاوێكی مه‌رگبار له جنووبی هیند، گیانیان له ده‌ست دا.
بارینی بارانی به‌خۆڕ و پڕئاوبوونی ڕۆخانه‌كان، لافاوێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه و به ده‌یان گوند و ئاوایی له باشووری هیند له‌گه‌مارۆی ئاودان. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌ری بچوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیان هه‌یه و به‌ده‌یان كه‌سیش ون بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتریش به هۆی هاتنی لافاو له ساڵی ٢٠١٨ له ئه‌یاله‌تی “كڕالات”ی ئه‌و وڵاته، ڕۆچوونی زه‌وی و لافاو گیانی پتر له ٤٠٠ دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌ستاند و پتر له یه‌ك ملیۆن كه‌سیش بێ حاڵ و ماڵ بوون.