ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆچبه‌ران ڕایگه‌یاند: ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی نۆقم بوونی به‌له‌می په‌نابه‌ران له لێوارئاوه‌كانی شاری “خۆمس”ی لیبی، لانیكه‌م ٥٧ كه‌س بوونه قۆربانی كه دوو كه‌سیان منداڵ بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شێك له‌سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه له لایه‌ن ماسیگیره‌كان و هێزه‌كانی ده‌ریایی لیبی ڕزگار كراون. شایانی باسه كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، به سه‌دان هه‌زار په‌ناخوازی ماندوو له شه‌ڕ و هه‌ژاری ئافریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ڕێگه ده‌ریاییه‌كانی لیبی و توونس، خۆیان گه‌یاندۆته وڵاتی ئیتالیا و له‌م ماوه‌یه‌ش دا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاویان به هۆی نۆقم بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه.