وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگه‌یاندووه، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٤٤ كەسی دیكه بە ویرووسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و به‌مجۆره ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ویرووسه بۆ ٢ هەزار و ٩٢٦ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووه: لە نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه تا نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، دو هەزار و ٩٢٦ حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا لەسەرتاسەری ئێران گەیشۆتە ٣٢ هەزارو ٣٣٢ كه‌س. هەروەها ڕایگه‌یاندووه، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٤٤ توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی بەم ویرووسه گیانیان لەدەستداوە بۆ دو هەزارو ٣٧٨ كەس به‌رزبووه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كه ڕێكخراوی جیهانی بێهداشت ڕایگه‌یاندووه كه ئاماری تووشبوان به كۆرۆنا كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه، یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی ئاماری واقێعی تووشبوان به‌م ویرووسه‌یه.