له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی فاریاب له ئۆستانی كرمان و كه‌ره‌ج، دوو كرێكار به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئه‌منییه‌تی شوێنی كار و به‌هۆی داڕمانی توونێلی مه‌عده‌نی كرۆمیتی فاریاب، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ئه‌مه دووهه‌مین ڕووداوی داڕمانی توونێله له‌م مه‌عده‌نه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژیش، كرێكارێكی ئه‌م مه‌عده‌نه به‌هۆی داڕمانی توونێل به سه‌ختی بریندارببوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ست دابوو. له لایه‌كی دیكه‌وه، كرێكارێكی ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنان له كه‌ره‌ج، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ده‌رگا به‌سه‌ریدا، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.