کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار به‌ ڕووداوی شوێنی كار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو کرێکاری لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە لە شارەکانی سەردەشت و خوڕه‌م ئاباد گیانیان لە دەستدا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شەوی سێشەممە ١٩ی خەرمانان لاوێکی خەڵکی گوندی قەڵاڕەشی سەردەشت بە ناوی “ئیبراهیم شێخەپوور” لە کاتی هەڵکەندنی جۆگەلەی ئاودێری بە هۆی داڕمانی زەوییەوە گیانی لە دەست داوە. لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی حکوومەتی ئیلنا، کرێکارێکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی خوڕەم ئاباد، لەکاتی کار کردن و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست داوە. هه‌روه‌ها کرێکارێکی خەڵکی گوندی “لەج”ی شاری مەهاباد به‌ ناوی كورت كراوه‌ی “ڕ، ب”، لە بینایەکی دوونهۆمی لە کاتی کارکردن بەربووە و گیانی لە دەستدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی هاورده‌كارانی كامیۆنی ئورووپایی له‌ سنووری بازه‌رگان

-

گیانله‌ده‌ستدانی كاسبكارێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری بانه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییەك لە شاری شنۆ

-

گواستنه‌وه‌ی “حسێن محه‌ممه‌دپور” بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ناڕوونی چاره‌نووسی گه‌نجێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری جوانڕۆ

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری به‌شی فرۆشتنی بلیت له‌ میترۆی تاران

-