به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان “ته‌یفوور به‌تحایی” له شاری یوتۆبۆری له ته‌مه‌نی ٧٣ ساڵی له وڵاتی سۆئێد گیانی له‌ده‌ستدا.
“ته‌یفوور به‌تحایی” خه‌ڵكی شاری سنه له به‌ندكراوانی سیاسی به‌ناوبانگی ڕژیمی شا و له هه‌ڵسووڕاوانی سیاسیی دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی بوو. “ته‌یفوور به‌تحایی” له‌گه‌ڵ “خسرۆ گول سورخی و كه‌رامه‌توڵڵا دانشیان” و ژماره‌یه‌كی دیكه، له ئه‌ندامانی تیمێكی فیلم ساز و هونه‌ری بوون كه به تۆمه‌تی ساخته مه‌حكووم كران و له ئه‌نجامیدا “خسرۆ گول سورخی و كه‌رامه‌توڵڵا دانشیان” ئێعدام كران و ته‌یفوور به‌تحایی به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كرا و دوای شكانی ده‌رگای زیندانه‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوه ئازاد كرا.