ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١ و ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو كرێكار له شاری سه‌قز و پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ندی كه‌نداوی فارس به‌هۆی ڕووداوی كار گیانیان له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو، لە گوندی “ئینچکە”ی سه‌ر به شاری سەقز به‌هۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێک، گەنجێک بە ناوی “سالار” گیانی لەدەستداوه. له ڕووداوی دووهه‌م دا شۆفێری لۆدێرێك له كاتی كاركردن له پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ندی كه‌نداوی فارس له شاری بێهبه‌هان، به‌هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ لووله‌ی گاز و ڕوودانی ته‌قینه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.