ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی توركیا له‌ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له ده‌ورووبه‌ری شاری قامیشلووی ڕۆژئاوای كوردستان و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا ڕۆژانه له ڕێگه‌ی بۆردوومان و تۆپبارانه‌وه ناوچه جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژئاوا ده‌كاته ئامانج و له هێرشه‌كه‌ی دوێنێدا هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. به وته‌ی به‌رپرسانی ئاسایشی قامیشلوو باری ته‌ندرووستی برینداره‌كان ناجێگیره و بڕیاره له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ بكرێت.