ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی به‌ندكراوانی زیندانێك له باشووری وڵاتی كۆلۆمبیا و ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و زیندانه، ٥١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی “ئاسۆشه‌یتدپرس”، زیندانه‌كانی كۆلۆمبیا زۆر قه‌ره‌باڵغن و زۆرتر له زه‌رفیه‌تی زیندانه‌كان، به‌ندكراوی تێدایه و له كه‌مترین ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی بێبه‌شن. به‌وته‌ی پۆلیسی كۆلۆمبیا، هێشتا دیارنییه كه قۆربانیان له به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه‌ن یان كارمه‌ندان و پاسه‌وانانی زیندانیشی تێدایه.