وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌تی تالیبان بۆ ڕووداوه سرووشتییه‌كان ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هاتنی لافاو له ١١ ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته به‌ده‌یان ماڵ ڕووخاوه و لانیكه‌م ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ڕووداوه سرووشتییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تالیبان، له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بارانێكی به‌خۆڕ له ئه‌فغانستان باریوه و لافاو له ١١ ئۆستانی ئه‌و وڵاته درووست بووه كه به‌هۆیه‌وه ٦٠٠ ماڵ ڕووخاوه و لاینكه‌م ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له هه‌زار و٦٠٠ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵكی له‌ناوچوون. ڕاپۆرته‌كان باس له زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر له ویلایه‌ته‌كانی “كابۆل”، “نه‌نگه‌رهار”، “غه‌زنی”، “مه‌یدان وه‌رده‌ك”، “لووگر”، “له‌غمان”، “په‌روان”، “نوورستان”، “زابۆل”، “په‌كتیا” و “كۆنه‌ر” ده‌كه‌ن.
