ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “دۆسینه”ی سه‌ر به شاری بانه به ناوی “هووشیار ئه‌مینی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران له سنووری بانه كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكرا و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی “هووشیار ئه‌مینی” گیانی به‌خت كرد. به‌پێی ئاماره‌كانی كۆڵبه‌رنیووز، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٣ی زاینی دا سه‌رجه‌م ٦١ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان، كرماشان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و ته‌قینه‌وه‌ی مین بوونه‌ته قوربانی كه ١١ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.