ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، كرێكارێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “سۆران تاعه‌تی” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سۆران تاعه‌تی” كرێكاری كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان بووه و شتێكی قورس به‌سه‌ری دا كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه. نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دابین نه‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن بۆ كرێكاران، چاودێری نه‌كردنی كارگه و كارخانه‌كان و نه‌بوونی بیمه سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی ڕووداوی كاره له كوردستان و ئێران و ساڵانه به ده‌یان كرێكار ده‌بنه قوربانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری.