ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، شه‌ش سوختبه‌ری به‌لووچ له دوو ڕووداوی جیاجیا دا له شاره‌كانی ئیرانشار و سه‌راوان به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران و ڕووداوی هاتووچۆوه گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران له نزیك “هوراپ” و مێحوه‌ری ئیرانشار، ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی سوختبه‌ران كردووه و به‌هۆیه‌وه دوو ئۆتۆمبێل ئاگریان گرتووه و پێنج سه‌رنشینی هه‌ر دوو ماشێن سووتاون و گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، كاتێك خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌گرن، له هه‌نارده‌كردنی هێزه‌كانیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه خۆدبوێرن. له ڕووداوی دووهه‌مدا ئۆتۆمبێلی سوختبه‌رێك له میحوه‌ری سه‌راوان بۆ خاش تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاگر ده‌گرێت و سه‌رنشینه‌كه‌ی به‌ناوی “ئه‌مانۆڵڵا به‌راهوویی” گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات.