ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان لانیكه‌م ٢٦ هاووڵاتیی به‌هۆی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له بینایه‌یكی چوار نهۆمی له نزیك وێزگه‌ی قه‌تاری شاری ده‌لی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌و ڕووداوه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، دووكه‌ڵێكی ڕه‌ش له په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌و بینایه دێته ده‌ره‌وه و ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌نیوه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره و ڕزگار كردنی هاووڵاتییانی نێو ئه‌و بینایه‌دان. به وته‌ی به‌رپرسێكی پۆلیسی ئه‌و شاره ئاگره‌كه سه‌ره‌تا له نهۆمی یه‌كه‌می ئه‌و بینایه و له ژووری به‌رهه‌مهێنانی دووربینی چاودێری ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، جێگای ئاماژه‌یه تیمه‌كانی پۆلیس و فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری درووستبوونی ئه‌و ئاگره‌ن و پێده‌چێت ئاماری قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه به‌هۆی ڕێژه‌ی سووتانیانه‌وه زیاتر ببێته‌وه.