له ڕووداوێكی هاتووچۆ كه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی ڕیبه‌ندان له مێحوه‌ری جالق بۆ سه‌راوان ڕوویدا، دایكێك و كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی له نێو ئاگردا سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی جاده‌یی و ناستانداردبوونی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ، ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێگای نێوان جالق بۆ سه‌راوان ڕوویدا و داێكیك و كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی له نێو ئاگردا سووتان و كاتێك ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه خۆی گه‌یانده شوێنی ڕووداوه‌كه ئاوی پێ نه‌بووه بێكوژێنێته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه. خه‌ڵكی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به گیان و گه‌رامه‌تی شارۆمه‌ندانی ئه‌م وڵاته ناده‌ن.