یه‌خچاڵی “مارمولادا” له به‌شی ئیتالیایی نشینی چیاكانی “ئاڵپ” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی گه‌رمای زۆری كه‌ش و هه‌وا ڕووخا و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌شت كه‌س برینداربوون و چاره‌نووسی ١٤ كه‌سی دیكه‌ش نادیاره.
قۆربانیانی ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی وڵاتانی “ئیتالیا”، “فه‌ڕانسه”، “ئاڵمان”، “چێك”، “ئۆتریش” و “ڕۆمانی”ین. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا نه‌یانتوانیوه له ڕێگه‌ی هێلی كۆپتره‌وه برینداره‌كان ڕزگار بكه‌ن. به وته‌ی كارناسانی بواری كه‌ش و هه‌وا، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و گه‌رمای له‌ڕاده‌به‌ده‌ر هۆكاری سه‌ره‌كی داڕمانی یه‌خچاڵكانی “ئاڵپ”په.