لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی بەلووچ بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە ناوچە سنوورییەکانی لار، بریندار و یەکێکیان بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کە گیانی لەدەستداوە بریتیە لە “دەوران بەراهوویی” تەمەن ٤٣ ساڵ و باوکی دوو منداڵ. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، بریندارەکەی ئەم ڕووداوە کە هێشتا ناوی بە دەستمان نەگەیشتووە، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و پێویستی بە دەرمانی خێرا و نەشتەرگەری هەیە. شایانی باسە کە ساڵانە لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و کوردستان، بە دەیان هاووڵاتی بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو یان پاشماوەکانی شەڕی نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەرتەشی عێراق، گیانیان لە دەست دەدەن یان بریندار و کەم ئەندام دەبن.
