ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار و كاتی كار كردن‌دا، چوار كرێكار له شاره‌كانی قوروه، مه‌هاباد و هه‌فشێجان له كاتی كاركردندا تووشی ڕووداوی كار بوون و به‌و هۆیه‌وه ٣ كرێكار گیانیان له ده‌ستداوه و كرێكارێكیش بریندار بووه.
دوو كرێكاری نانه‌وایی له شاری قوروه به‌هۆی ئاگرتێبه‌ر بوونی شوێنی كاره‌كه‌یان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن كه كرێكارێكیان له دوای ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان ئه‌و شاره، به‌هۆی ڕێژه‌ی سووتاوی زۆره‌وه گیانله‌ده‌ست ئه‌دات. له مه‌هابادیش له كاتی نیگابانی له بینایه‌كی تازه درووست كرا‌و به‌هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی پێویست و ئیستاندارد بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و نیگابانه، تووشی گاز گرتوویی ده‌بێت و به‌و هۆیه‌وه گیانله‌ده‌ست ئه‌دات. هه‌روه‌ها كرێكارێكی كارخانه‌ی قه‌ندی هه‌فشێجان هه‌ڵكه‌وتوو له پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی لانیكه‌م هه‌شت كیسه شه‌كر به‌سه‌ر جه‌سته‌ی به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و به‌و هۆیه‌وه گیانله‌ده‌ست ئه‌دات.