ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، به‌له‌مێكی په‌نابه‌ران له كه‌رنائاوه‌كانی لیبی وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه، ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به وته‌ی پۆلیسی ده‌ریایی لیبی، به‌له‌مێكی هه‌ڵگری په‌نابه‌ران له كه‌نارئاوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته وه‌رگه‌ڕاوه و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، ده كه‌س ڕزگار كراون و چاره‌نووسی ٥٠ سه‌رنشینی دیكه‌ی ئه‌و به‌له‌مه نادیاره. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و به‌له‌مه خه‌ڵكی میسر بوون و هه‌وڵیان داوه له ڕێگای ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌وه خۆیان بگه‌یننه ئورووپا.