کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی سەحەر مەهدی لە سەقز

دەستبەسەرکرانی سەحەر مەهدی لە سەقز

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز، ژنێکی گەنجیان بە ناوی سەحەر مەهدی دەستبەسەر کرد و بۆ دەستبەسەرگە حکومەتییەکانیان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خاکەلێوە سەحەر مەهدی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەیییان دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. سەرچاوە ئاگادارەکان ڕاگەیاندووە، هێزە حکومەتییەکان بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم هاووڵاتییە و دوای دەستبەسەرکردنی بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مەهدی، ناوەندە حکومەتییەکان ئەم ژنە گەنجەیان بە «سیخوڕی» تۆمەتبار کردووە و دەزگای دادوەری سزای دەستبەسەرکردنی دوو مانگەی بۆ دەرکردووە.