کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامبوونی نادیاریی شارام قەبال لە زیندانی میاندوآب

بەردەوامبوونی نادیاریی شارام قبال لە زیندانی میاندوآب

شارام قەبال، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی میاندوآب، دوای زیاتر لە ٣٢ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی، هێشتا لە دۆخێکی نادیاردا بەسەردەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، شارام قەبال بێ بڕیار و بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستگیر کرا و پاشان گوازرایەوە بۆ زیندانی میاندوآب. ناوبراو لەو ماوەیەدا، لە مافی هەبوونی پارێزەر، پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە. بەپێی زانیارییەکان، سەرەڕای بەدواداچوونی خێزانەکەی، لەلایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانەوە تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە هۆکار و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی بڵاونەکراوەتەوە.