ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، خانەنشینانی کەرتی دابینکردنی کۆمەڵایەتی به کۆبوونەو لە بەردەم بینای ئەم دامەزراوەیە، لەدژی دواخستنی بڕیاری مووچەکانیان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
ئەوان جەختیان کردەوە کە ئەم بڕیارە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی ملیۆنان کرێکار و خانەنشینەوە هەیە و خوازیاری جێبەجێکردنی هەرچی خێراتری ئەو بڕیارە بوون. هەروەها لە کۆبەنەوە ناڕەزایەتییەدا خوازیاری زیادکردنی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان و هەڵگرتنی هەنگاوی کرداری بەرپرسان بوون.
