کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرداگرتنی داراییەکانی چەندین کەسایەتی ناسراوی ئیران

ناسین و دەستبەسەرداگرتنی داراییەکانی چەندین کەسایەتی ناسراوی ئیران

ناوەندی میدیای دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاند کە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی دارایی و داخستنی حسابە بانکییەکانی ٦٣ کەسایەتی دانیشتووی .

ناوەندی میدیای دەسەڵاتی دادوەری ئیران ڕایگەیاند کە فەرمانێکی دادگای سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی داراییەکانی ئەو کەسانە دەرچووە کە بە وتەی ئەم دەسەڵاتە، هاوکاری لەگەڵ «سرویسە دەرەکیی و میدیاکانی دژ به رژیم» دەکەن. لە دواهەمین قۆناغی ئەم پرسەدا، حسابە بانکییەکان، پلاکە تۆمارییەکان و ئۆتۆمبێلەکانی ٦٣ کەس لە شوێنە جیاوازەکانی وڵات ناسراون و دەستیان بەسەردا گیراوە. دەسەڵاتی دادوەری بانگەشەی کردووە کە ئەم کەسانە لە چوارچێوەی «یاسای توندکردنەوەی سزای جاسوسی و هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دوژمن»دا کراونەتە ئامانج. ناوەندی میدیای دەسەڵاتی دادوەری جەختی کردووە کە پرۆسەی چاودێری و دەستنیشانکردنی دارایی کۆمەڵێک کەسی دیکەش کە بە «هاوکارانی دوژمن» ناودەبرێن، بەردەوام دەبێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پێشتر ڕاگەیاندنی مهر ڕاپۆرتێکی بڵاوکردبووەوە و تێیدا باسی لەوە کرد کە دارایی زیاتر لە ٤٠٠ هاووڵاتی دانیشتووی دەرەوەی وڵات، بە فەرمانی دادگا دەستی بەسەردا گیراوە. ئەو کەسانەی کە ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە، کۆمەڵەیەک لە ئەکتەران، وەرزشکاران، بەڕێوەبەرانی میدیا و ڕۆژنامەنووسانن.