کرێکارانی پەیمانکاری شارەوانی چابەهار ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خاکەلێوە دژ بە پێنەدانی مافەکانیان کۆبوونەوە،
نزیكەی ٢٠٠ کرێکار کە لەو کۆمپانیایە بە شێوەیەی گرێبەست کار دەکەن، هێشتا مافە داراییەکانیان وەرنەگرتووە. بەپێی وتەی یەکێک لە کرێکاران، حەقدەستی ئیزافەکاری ساڵی ١٣٩٨یان وەرنەگرتووە و پاداشت و کۆتایی خزمەتیش بۆ دوو ساڵی تر دواخراوە. هەروەها مافی بیمەی دوو ساڵیان نەدراوە و چەندین ساڵە سەبارەت بە وەرگرتنی مافی جلوبەرگ لەگەڵ کێشە و گرفت بەرەوڕوون.
