کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گواستنەوەی زیندانیەکی سیاسی بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندانی ئێڤین

گواستنەوەی زیندانیەکی سیاسی بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندانی ئێڤین 3

بەندکراوێکی سیاسیی بە ناوی “بێهنام موسیوەند” که ڕۆژی ٣٠ی مانگی خاکەلێوە، مانی لە خواردن گرتووە، لە زیندانی “ڕەجایی شەهری” کەرەج بۆ قەرەنتینەی زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو زیندانیە سیاسیە ڕایگەیاندووە کە مانگرتنی لەخواردن بۆ ئازادی یان مەرەخەسی و تەنانەت مافی دەرمانیش ناگەڕێتەوە، بەڵکوو بەو هۆکارەیە کە بیسەلمێنێت ته‌نانه‌ت لە زینداندا تەسلیمی ئیرادەی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم نەبووە. جێگای ئاماژەیە ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و لە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لە زیندانی کەرەج بەندکراوە.