به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی قورسی نیزامی بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گواستووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ ئۆستانی كوردستان و شاری سنه، چه‌ندین بارهه‌ڵگر كه‌ره‌سته‌ی قورسی نیزامی‌یان بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گواستووه‌ته‌وه. به‌وته‌ی هاووڵاتییان، بارهه‌ڵگره‌كانی ڕژیم له ڕێگای ئۆتووبانی قه‌زوین- زه‌نجانه‌وه چه‌ك و چۆڵه‌كانیان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گوازنه‌وه.