له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی “ئه‌ردۆغان” بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، ڕێكخراوی ئه‌منییه‌تی ئه‌و وڵاته به‌ده‌یان چه‌كداری بیانی ئه‌لقاعده‌ی بۆ ناوچه داگیركراوه‌كانی ڕۆژئاوا گواستووه‌ته‌وه.
به پێی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه خه‌ڵكی وڵاتانی “پاكستان”، “میسر”، “چچن” و ئه‌فغانستانن و پێشتر له له‌شكه‌ری یه‌كه‌می “جه‌یشۆلنۆخبه”ی سه‌ر به گرووپی “جۆندۆلشام” جێیان گرتبوو و ئێستا له ژێرناوی “لیوای وه‌قاس” و به‌مه‌به‌ستی عه‌مه‌لیاتی قه‌ناس و تیرۆری فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكرات به‌كار ده‌برێن.