کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کەمبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی هەناردەی نەوتی کۆماری ئیسلامی

کەمبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی هەناردەی نەوتی کۆماری ئیسلامی 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵدا هیچ هەناردەیەکی نەوتی خاوی ئێران لە بنکە نەوتییەکانەوە لە رێگەی دەریاوە بار نەکراوە و بە گشتی ڕێژەی هەناردەی نەوتی ڕژیم بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

داتا سەرەتاییەکانی بەدواداچوونی نەوتهەڵگرەکان کە بڵاوبوونەتەوە، ئەم زانیارییە پشتڕاست دەکەنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی هەڵسەنگاندنی دوو کۆماپانیای کەپلەر و ڤێرتێکسا، لە مانگی ئاگۆستدا ڕێژەی بارکردنی نەوتی خاوی ئێران نزیکەی ٢٢٠ تا ٢٥٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.