سندوقی جەمعیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێکی تەحقیقی درێژەی ڕەوتی ناقیس کردنی ئەندامی جنسی یان خەتەنە کردنی ژنانی مەحکوم کرد و ئەوهی بە نیشانەیەکی بەرچاوی ” مناڵ ئازاری” ناوبرد. سەرۆکی سندوقی جەمعیەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتویەتی کە هیچ عوزر و بەهانەیەک بۆ بڕینی بەشێک لە جەستەی کەس قەبوڵ ناکرێت و دهبێ كۆتایی پێ بێت. گوروپەکانی چالاک لە بواری مافەکانی ژناندا کەڵک وەرگرتن لە واژەی خەتەنەیان ڕەد کردەوە و ئەم کردارەشیان بە ” کەمئەندام کردنی جنسی ژن” ناوبرد. بەپێی ڕاپۆرتی ڕەسمی رێكحراوی نهتهوه یهكگرتۆهكان ناقیس کردنی ئەندامی جنسی ژنان لە ٢٩ وڵاتی دنیادا باوە. توێژینەوەیەک کە لەم دواییانەدا سەبارەت بە خەتەنەی کچان لە ئێران بڵاو کراوەتەوە، نیشانی ئەدات کە لە ئوستانەکانی هورمزگان، کرماشان، كوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا ئەم کارە دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی رێكحراوی نهتهوه یهكگرتۆهكان ئەم سوننەتە دواکەتوە داوێنگیری زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن ژنە لە دنیادا. لەگەڵ ئەوەی کە بونیادی جەمعیەتی رێكحراوی نهتهوه یهكگرتۆهكان خوازیاری بهلێنی جیدی دەوڵەتەکان بووە بۆ سەرمایە گوزاری و بهرێوهبردنی کۆمەڵێک بەرنامە به مهبهستی ڕاگرتن و پێشگیری لە ناقیس کردنی ئەندامی جنسی کچاندا، بەڵام کۆماری ئیسلامی نە تەنیا بۆ بهكردهوه دهرهێنانی ئهو بهرنامهیه ههولێك نادات و بنهمای یاسایی بۆ پێك ناهێنێت، بەڵکو تەنانەت ڕاگەیەنەرەکانی سەربە حکومەتیش لەبارەیەوە بێدەنگیان هەڵبژرادوە. بێجگە لەمە هێندێک ڕاپۆرت لە گۆشە و کەناری ئێرانەوە باس لەوە دەکەن کە بەپرسانی حكومەتی هەروا بەر بە کاری وشیاری دەرانە و ئاموزشی و ئینسان دۆستانە لەم بوارەدا دەگرن و کۆسپ دەخەنە بەردەم بهرێوه چونی چالاكی ئینساندۆستانه و خۆبهخشی ئهوان. بۆ نمونە گوروپێک لە کچانی خوێندەواری کوردستان بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ مەدەدکاری، ماوەیەکی زۆر لە چاوەروانی پێدانی ئیجازەدا مانەوە، لە دواییدا بەرەو رووی وڵامێکی پڕ لە توانج و سوکایەتی مەئمورانی حکومەتی بوونەوە.
ئەم سوننەتە نا ئینسانیە لە ناوچەکانی رۆژئاوای ئێران وەک خوزستان، لورستان و کوردستان و ئوستانە باشوریەکاندا باوە. لە هێندێک لە بنەماڵە دەمارگرژە مەزهەبیەکاندا ” خەتەنە کردنی کچان” وەک فەڕزێکی دینی دەبینن و لەبەر ئەوەش کچانی تەمەنەکانی ٤ تا ٦ ساڵان دەدەنە دەست ژنانی نا شارەزا و بە ئامرازی نا بێهداشتی تا ئەندامی هەستیاری دەزگای تەناسولییان لێبکاتەوە و بە خەیاڵی خۆیان کچەکەیان لە داهاتودا لە ” ئاکاری شەیتانی و چێژ وەرگرتن” بە دوور بگرن و بەم جۆرە دوای هاوسەرگیری کردن بە مێردەکانیان وەفادار بمێننەوە. لە ئێران ئامارێکی ڕاست لە ناقیس کرانی جنسی ژنان لەبەردەستدا نییە، بەڵام ژمارەیان لە هێندێک ناوچەی ئێراندا جێگای نیگەرانیە. هەروەها لە ئاستی جیهانیشدا، ئامارەکان جێگای بێ هیوایین، و بەپێی ڕاپۆرتی بونیادی جەمعیەتی رێكحراوی نهتهوه یهكگرتۆهكان ، هەرچەند ڕێژەکەی لە ساڵی ١٩٩٧ وە تا ئێستا بەرە بەرە كهم بۆهتهوه، بەڵام بهو حالهشهوه هێشتا نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن ژن لە ٣٠ وڵاتی موسڵمان نشینی دنیادا خەتەنە کراون. لەسەر بنەمای ئەم راپۆرتە هەموو ساڵێک سێ ملیۆن کچی تریش دەکەونە ژێر ئەم مەترسیەوە.
ناقیس کردن، دواهاتێکی خراپی درێژماوە و بەردەوامی بۆ ژنان بەشوێنەوەیە. توانایی جنسیان کەم دەکاتەوە ئازاری عەسەبی، گیروگرفتی دهرونی، سترێس و تێکچونی دەزگای تەناسولی و میزەرۆ و سەدەمە وێکەوتن بە باقی ئۆرگانەکانی بەشوێنەوەیە. روو بەو بنەماڵانەی کە ئەم جۆرە ستەمە لە حەقی کچەکانیادا دەکەن دەبێ بوترێ، لە گۆشە نیگای بێهداشتی و تەندروستی منداڵەکانتانەوە، فکر و ئەندیشە حوکمدەکات کە لە ئاداب و سوننەتە زیان بەخشەکانی پشت بەستو بە مەزهەب و یان دواکەوتوییە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکان دوور بکەونەوە. پێویستە لەسەر بنەمای ڕێز دانان بۆ مافی منداڵان و مافی ئینسان و خۆ بواردن لە پێشێل کردنی مافی ژن و بە پشت بەستن بە مەدەنیەت و شعور، هەستیی بیولۆژیکی کامڵی ژنان بە دیدێکی واقعیانە سەیر بکەن و بە هۆی ئەفکار و سوننەتە خورافیەکانەوە رۆحی ئینسانی نهوهی داهاتو نە ڕەنجێنن و جەستەیان عەیبدار نەکەن.