ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، زۆرێک لە هاووڵاتیانی شاری “ڕاسک”ی سه‌ر به پارێزگای به‌لووچستان ڕووبەڕووی کێشەی نه‌بوون و ده‌ستنه‌كه‌وتنی گاز بوونه‌ته‌وه.
زیاتر لە مانگێک زستان تێپەڕیوە و هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە شارەکان وه‌كوو شاری “ڕاسك”، ڕووبەڕووی کێشەی کەمی گاز یان نه‌بوونی گاز بوونەتەوە. یەکێک لەو هاووڵاتیانە سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت: “بۆ كڕینی كه‌پسوولی گاز دەبێت چەند سەعاتێک لە ڕیزدا چاوەڕێ بکەین و لە کۆتاییدا دەڵێن کەپسولەکان تەواو بوون و دابەشکردنی کەپسولەکان ڕادەگرن، ئەمە لە کاتێکدایە کە زستانە و لە دۆخێکی سەختداین”.