بەپێی هەواڵی گەییشتوو، مامۆستا “عەلی موئەییەدزادە” ناسراو بە “بەرزاو” و خەڵکی شاری مهاباد ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان بەهۆی گرفتی دڵ لە شاری تەورێز کۆچی دوایی کرد.
بەپێی ئەو هەواڵە، بڕیارە تەرمی ناوبراو لە فازی ٣ی گردی شاعیران بە خاک بسپێردرێ. “عەلی موئەییەدزادە” لەدایکبووی ۶ی جۆزەردانی ١٣٢٣ی هەتاوی لە شاری مهابادە و دیوانی کۆلکەزێڕینەی خەیاڵ و کۆمەڵێك چیرۆکی لەماوەی ژیانیدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.